بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ هەینی لە کوژرانی چوار ئەندامی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە چوار تیرۆریستی ئەندامی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بە کۆپتەر کوژراون.
دوای ئەو هێرشە و لە دووی فێڤریە، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندبوو کە مۆڵگەی چەکدارە کوردەکان لەوانە کەمپەکانی پەروەردە، پەناگەکان و هوماری تەقەمەنییەکانیان لە عێراق و باکووری سووریا کراوەتە ئامانج.
شیاوی باسە کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش، شەڕکەرەکانی تورکیا 20 جار هێرشیان کردە سەر موسڵ. شەڕکەرەکانی تورکیا، کەمپی ئاوارە ئێزدییەکان لە هەرێمی کوردستانیان بە توندی خستە بەر پەلاماری هێرشەکانی خۆیان.
ئەوە توندترین هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە دوو ساڵی ڕابردوو بوو.