وەزیری دەرەوەی ئێران و عێراق لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا وێڕای باسی پێوەندی دوو وڵات و گۆڕانەکانی ناوچە، داکۆکیان کردە سەر کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە دواهەمین گۆڕانەکانی ناوچە و هەروەها بابەتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان باس و وتووێژیان کرد.

ئەوان لەم وتووێژەدا وێڕای باسی پێوەندی نێوان دوو وڵات، سەبارەت بە بابەتە نێودەوڵەتییەکان و هەوڵ دان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن کە نائارامی لە هەموو ناوچەی بەدواوە بووە، باس و وتووێژیان کرد.

وەزیری دەرەوەی عێراق لەم وتووێژەدا وێرای وتووێژ لە سەر دانوستانەکانی ڤیەن، داکۆکی کردە سەر درێژەی دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لە سەر هەموو ناوچە.

ئەمیرعەبدوڵاهیان و فواد حسێن داکۆکیان کردە سەر هاوکاری و وتووێژی دوو وڵات بە مەبەستی دابین کردنی بەرژەوەندییەکان دوو لایەن و هەروەها وڵاتانی دیکەی ناوچە.