سەرچاوە سوورییەکان لە تووشی خەسار بوونی ناوەندی فێرکاری حەسەکە بە هۆی بوردومانی ئەمریکییەکان هەواڵیان داوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سانا، غەسان خەلیل پارێزگاری حەسەکە داکۆکی کرد: بینا فێرکارییەکانی باشووری حەسەکە بە هۆی بوردومانی داگیرکەرە ئەمریکییەکان ڕووخاون و تووشی خەسار بوون.

ئەو وتیشی: ڕێژەی خەسارەکان زۆرە و لێکدانەوە سەرەتاییەکان نیشانی داوە کۆلێژەکانی ئەندازیاری و ئابووری بە تەواوەتی ڕووخاون.

شیاوی ئاماژەیە بیستەمی مانگی زایینی، تیرۆریستەکانی داعش لە زیندانی حەسەکە شۆڕشیان کرد و شەڕکەرە ئەمریکییەکان بە بیانووی هەڵاتنی زیندانییەکان، ژمارەیەک لە بیناکانی ئەو ناوچەیان ڕووخاند.