کەسایەتییەکی کوردی عێراقی وتی: بەختی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق زۆرتر لە هوشیار زێبارییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، ڕێزان شێخ دلێر ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی: بەختی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق زۆرتر لە هوشیار زێبارییە.

ئەو ڕوونی کردەوە: ناکرێت کەسێک کە پێشتر بە هۆی گەندەڵییەوە لە پۆستی خۆی وەلا نراوە وەکوو سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرێت.

ڕۆژی پێشوو بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق داکۆکی کرد: لە سەردەمی دەسەڵاتداریمدا سەرەڕای هەموو دژوارییەکان گەندەڵیم نەکردووە. سەرۆک کۆمار هێمای یەکگرتوویی وڵاتێکە و دەبێ پشتیوانی لە یاسای بنەڕەتی بکات.