بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: ٧ پرۆژەی وەرزشی هاوکات لە گەڵ چل و سێهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کوردستان دەکرێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جۆلایی لەم بارەوە وتی: بۆ ساز کردنی ئەم پرۆژانە ٨٤ ملیار ریاڵ پارە سەرف کراوە کە ٢٣ ملیار ریاڵ بووجەی نەتەوەیی و ٦١ ملیار ریاڵیش بووجەی پارێزگایی بووە.

ئەو وتیشی: بە کەڵک وەرگرتن لەم پرۆژانە، زیاتر لە ٢٠ هەزار و ٥٠٠ مەتری چوارگۆشە بە شوێنە وەرزشییەکانی پارێزگا زیاد دەبێت و بۆ ١٤ کەس کاروپیشە ساز دەکات.