لە حاڵێکدا کە ڕەوتی سەدر بەدوای پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەیە، نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق پێێ وایە کورد و سوننە زیاترین زیان لە ئاوەها دەوڵەتێک دەبینن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یووسف محەمەد سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە خولە پێشووەکانی پەرلەمانی عێراق، لە وتارێکدا کێشەی پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراقی بۆ پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ کردووە.

لە ئەو وتارەدا هاتووە کە لە ڕۆژانی دواییدا هەوڵگەلێک بۆ شکاندنی ڕێسای باو لە سیستەمی دەسەڵاتداری عێراق و گۆڕینی دەوڵەتی ڕێککەوتنی بۆ زۆرینە لە ئارادایە و بەتایبەتی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکی تویتەریدا، لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نەتەوەیی جەخت دەکات. بەڵام بە لێکدانەوەی بەرنامەی ناوبراو بۆ پێکهێنانی حکومەت دەردەکەوێت کە تەنیا ئامانجی سەدر، ڕێگری لە بوونی نووری مالیکی ڕێبەری پارتی دەعوە لە حکومەتە و لە گرتەیەکی دەنگیشدا ئاماژە کراوە کە هیچ کێشەیەک لەگەل بەشداری لایەنە شیعەکان و هەموو لایەنە سوننە و کوردەکان لە حکومەت نییە.

لەلایەکی ترەوە لە ئەم خولەدا داوا دەکرێت کە بۆ یەکەم جار هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە ئامادەبوونی زۆرینەی نوێنەرانی پەرلەمان ئەنجام بدرێت و ئەمە لە حاڵێکدایە کە مادەی 70 ی دەستووری عێراق جەخت دەکات کە ئەبێ بەربژێری سەرۆک کۆماری بۆ سەرکەوتن دەنگی دوو لەسەر سێی نوێنەران و نەک بەس نوێنەرانی ئامادە لە کۆبوونەوەکە وەدەست بهێنێت و بەم پێیە هەر دەبێ دوو لەسەر سێی نوێنەران لە کۆبوونەوە دەنگدان بە سەرۆک کۆمار ئامادە بن.

بیانووی داکۆکی لەسەر پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینە لە عێراق، شکستی دەوڵەتی ڕێککەوتنییە کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی دابەشکاری پارتەکان و گەندەڵی و ئەمە لە حاڵێکدایە کەسانێک کە ئێستا لە ڕواڵەتدا بانگەشە بۆ دەوڵەتی زۆرینە دەکەن، خۆیان پێشتر هۆکاری سەرەکی ئەو دابەشکاریی پارتییە بوون و لە داهاتووش هەر ئاوا دەبن.

هەر ئەو جۆرە کە کێشەی سەرەکی لە دەسەڵاتداری عێراق، سیستەمی فیدراڵی یان پەرلەمانی و یان سیستەمی لامەرکەزی نییە،بە هەمان شێوەش کێشەی ئەو وڵاتە دەوڵەتی رێککەوتنیش نییە.

لە نەبوونی ئەنجومەنی فیدراڵ، کوردەکان و سوننەکانی عێراق، زیاترین زەرەر و زیان لە گۆڕینی سیستەم بۆ حکومەتی زۆرینە دەبینن، تەنانەت ئەگەر ئەو دەوڵەتە لە ئاستی بانگەشە و پڕوپاگانداش بێت.