بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی رابردوو لەلایەن توركیاوە بۆردومان كراوەو زیانەكانیش لەلایەن بەرپرسانی كەمپەكە ئاشكرا نەكراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمە جاری یەكەم نییە بۆردومانی ئەم كەمپە دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە كەمپی شەهید رۆستەم جودی لە مەخمور بە شارپرێسی راگەیاند، كاتژمێر 10:15ی ئەمشەو بۆردومانی كەمپەكە كراوەو زیانەكانیش دیارنین و سێ مووشەكیش بەر كەمپەكە كەوتووە.
سەرچاوەکە وتیشی: هێزەكانی كەمپەكە بڵاوەیان پێكراوەو لێكۆڵینەوەكانیش دەستی پێكردووە.
هەروەها دوای هێرشەکەی سەر مەخمور فرۆکەکانى تورکیا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و چیای شەنگال و شارۆچکەی دێرکی رۆژئاوای کوردستانیشی بۆردوومان کرد.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە زیانى گیانى و مادی کەوتووەتەوە، بەڵام تائێستا قەبارەی زیانەکان نەزانراوە.