١٥ منداڵ لە کەمپی ئاوارە سوورییەکان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە هۆی سەرماوە گیانیان لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بارینی بەفر و سەرمای قورس لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کەمپی ئاوارە سوورییەکان بووە هۆی گیان لە دەست دانی ١٥ منداڵی سووری.

گازتە دیوار لەم بارەوە نووسیویە: یەک و نیو ملیۆن ئاوارەی سووری لە کەمپی عەفرین، جرابلۆس و ئەعزاز دەژین. ئەم کەسانە کە هێشتا لە چادر دان، بۆ زیندوو مانەوە لە ژێر بەفر و سەهۆڵبەندان هەوڵ ئەدەن.

٢٠ تا ٢٥ هەزار کەس لە گوندی گووچی نیشتەجێن. ڕێژەی هەوا لەوێ ئێستا ٧ دەرەجەیە. بە گوێرەی راپۆرتی گازتە دیوار ٣٥٠ ئوردوگای ئاوارەکان لە نێوان عەفرین و جرابلۆس هەیە. لەم ڕۆژانەی دوایدا ١٥ منداڵ بە هۆی سەرما و سەهۆڵبەندانەوە گیانیان لە دەست داوە.

مارک کاتس بەرپرسی یارمەتییە مرۆڤ دۆستانەکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە دۆخی ئوردوگاکان لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا، نووسی: ئەم ئوردوگایانە وەکوو فیلمێکی ترسناک و تۆقێنەرە.

حکوومەتی تورکیا لە کاردانەوە بە بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەوەی ڕەت کردەوە و رایگەیاند: ئەم وێنە هی ساڵانی پێشوویە.