سەرچاوەی باڵای شێعەکانی عێراق ئەمڕۆ بە دەرکردنی پەیامێک کۆچی دوایی ئایەتوڵا سافی گوڵپایگانی سەرەخۆشی کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سومەریە نیوز، ئایەتوڵا سیستانی بە دەرکردنی پەیامێک کۆچی دوایی ئایەتوڵا سافی گوڵپایگانی سەرەخۆشی کرد.

لەم پەیامەدا نووسراوە: هەواڵی کۆچی دوایی ئایەتوڵا سافی گوڵپایگانی داخ و کەسەرێکی زۆری بۆمان بوو. نەبوونی ئەم کەسایەتییە پایەبەرزە خەسارێکی گەورەیە.

هەروەها نووسراوە: ئەم خەسارە گەورەیە لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو بەڕێزە سەرەخۆشی دەکەم.