ئایەتوڵڵا خامنەیی بە دەرکردنی پەیامێک وێڕای سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا سافی گوڵپایەگانی، وتیان: ئەو لە کۆڵەکەکانی حەوزەی علمیەی قوم و لە کەسایەتییە بەناوبانگە زانستی و کردەییەکان بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا حاجی شێخ لوتفوڵلا گوڵپایەگانی سەرەخۆشی وت.

دەقی پەیامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە خوارەوە دێت:

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی فوقێی پایەبەرز و مەرجەعی باڵا، ئایەتوڵڵا حاجی شێخ لوتفوڵڵا سافی گوڵپایەگانیم بیست. ئەوان لە کۆڵەکەکانی حەوزەی علمیەی قوم و لە کەسایەتییە ناسراوە زانستی و کردەییەکان بوو و کەسێک بوو کە زیاترین پێشینەی لە بواری زاستی ئایینی لە ئەو حەوزە پیرۆزە بوو.

چەندین ساڵ لە شۆرای نیگابان کۆڵەکەی سەرەکی ئەو شۆرا دەهاتە ئەژمار و دوای ئەوەش بەردەوام سەبارەت بە پرسەکانی شۆرش و وڵات، دڵسۆزانە و بەرپرسیارانە ڕۆڵی دەگێڕا و چەندین جار منی لە ڕوانگە و ڕاوێژەکانی خۆی ئاگادار دەکردەوە.