وتەبێژی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند کە هۆشیار زێباری بەربژێری کۆتایی ئەو پارتە بۆ سەرۆک کۆمارییە و لە کێبڕکێیەکە ناکشێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند کە هۆشیار زێباری بەربژێری کۆتایی ئەو پارتە بۆ سەرۆک کۆمارییە و لە کێبڕکێیەکە ناکشێتەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند کە هۆشیار زێباری لە کێبڕکێیەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ناکشێتەوە. ئەوە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراقن کە سەبارەت بە هەڵبژاردن یان هەڵنەبژاردنی زێباری بڕیار دەدەن.

ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک لە خەڵکی عێراق لەوانە کوردەکان لە ناڕەزایەتی بە بەربژێر بوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، لە بەغدا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد. خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشمگەلێک داوای کشانەوەی هۆشیار زێباریان کرد.

خۆپیشاندەران داکۆکیان کرد زێباری بە هۆی ئەوەی دۆسیەی گەندەڵی هەیە، شیاوی سەرۆک کۆماری نییە.