بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی کوردستان وتی: پیشانگای گەشتیاری تاران دەرفەتێکی باش بۆ هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: ئەو بەشانەی لەم پیشانگایەدا بۆ کوردستان تەرخان کراوە، مەبەستیان بەدەست هێنانی بازاڕە بیانییەکان و کەرتی تایبەتی هەرێمی کوردستانی عێراق.

ئەو وتیشی: لەم بەشانەدا جگە لە بەشی دەوڵەتی وەکوو بەرنامەداڕێژ و سیاسەت دانەر، نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراقیش بەشدارە و ئەمەش دەتوانێ بەستێنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لە بواری گەشتیارییەوە بە تایبەت بۆ پارێزگا ڕۆژاواییەکانی ئێران دابین بکات.

شیاوی ئاماژەیە پانزدەهەمین پیشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری لە ٩ تاکوو ١٢ی ڕێبەندان لە تاران بەڕێوە دەچێت.