بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی لە گەڵ هەواڵنێران لە کاردانەوە بە سەفەری سەرۆکی ڕژیمی زایۆنی بۆ ئەمارات، وتی: ساز کردنی قەیران کردەوەی هەمیشەیی ڕژیمی داگیرکەری زایۆنییە و مانەوەی خۆی لە پێناو پێک هێنانی ئەم قەیرانانە دەزانێت.
ئەو وتیشی: ژیمی زایۆنی نموونەی ئاشکرای ڕژیمی ئاپارتایدە و هەوڵ ئەدات قەیرانەکانی خۆی لە دیکەی ناوچەکانیشدا بڵاو بکاتەوە. کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوەی ئەو وڵاتانە کە بۆ ئاسایی کردنەوەی ئەم ڕێگا هەوڵ ئەدەن، ئیدانە دەکات و بڕوای وایە ئەو وڵاتانە دەبێ کۆتایی بە دووبەرەکییەکانی جیهانی ئیسلام بێنن و ئەمە بۆ داهاتووی ناوچە گرینگترە.
خەتیب زادە سەبارەت بە دواهەمین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنیش وتی: دانوستانەکان لە حەوتەکانی پێشوودا پێشکەوتنی باشی بووە کە لە هەندێ بواردا بەرچاوتر و لە هەندێ بواردا لاوازتر بووە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: گەر لایەنەکانی دیکە و بە تایبەت ئەمریکا کاتێ کە دەگەڕێنەوە بۆ ڤیەن، بڕیاری خۆیان دابێت و داواکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران قەبووڵ بکەن و لە بەرجام زیاتر داوای شتی دیکە نەکەن، بێگومان ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی و باش لە ئارا دایە.
وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی لە کاردانەوە بە وتەکانی بەرپرسە بەریتانیاییەکان، داکۆکی کرد: ئەوەی وەکوو مافی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری وزەی ناڤۆکی هەیە، ناگۆڕدرێت. بەریتانیا لەم ڕۆژانەدا هەندێ وتەی سەرسووڕهێنەر ەردەبڕن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سەفەری ئەردۆغان بۆ ئێرانیش وتی: کاتی سەفەری ئەردۆغان بۆ ئێران بە تەواوەتی دیار نییە بەڵام بەرنامەی بۆ دادەڕێژرێت.