بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، لە کاتی هێرشی داعس بۆ زیندانی سەناعە لە حەسەکە 332 کەس کورژراون کە 246 کەسیان چەکداری داعش بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی تیرۆریستی داعش ڕۆژی هەینی 20 ی جوونی 2022 بۆ هەڵاتنی زیاتر لە 3500 چەکداری زیندانیی خۆیان لە زیندانی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان لە شاری حەسەکە هەوڵی دا و بە گویرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا هێشتا پێکادانی نێوان هێزە کوردییەکان و چەکدارانی داعش لە ئەو ناوچە درێژەی هەیە.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا جێگیر لە بریتانیا، لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا، ژمارەی کوژراوانی ئەو پێکدادانەی 332 کەس ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو پێکدادانە هێزەکانی هەسەدە 246 چەکدری داعشیان کوشتووە و حەوت کەسی سڤیلیش لەم نێوانەدا گیانی خۆیان لەدەست داوە.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا هەروەها لە گیان لەدەست دانی 79 هێزی ئەمنی ناسراو بە ئاسایش، هێزەکانی زیندان و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و هێزەکانی هەسەدە هەواڵی داوە.