بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە وەبەرهێنەرانی ئێران و بەرپرسانی ئابووری و پیشەیی لە چەند کاتژمێر لەمەوپێشەوە لە حسێنییەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران دیداریان کرد.
گرینگترین تەوەرەکانی قسەکانی ڕێبەر لە ئەو دیدارە لە خوارەوە دێت:
یەکێک لە گرینگترین سوودەکانی ئەو کۆبوونەوە ئەوەیە کە بەرپرسانی وڵات لە زمانی چالاکانی ئابوورییەوە کێشە و لەمپەرەکانی سەر ڕێگایان ببیسن.
دوو کاری سەرەکی بەرپرسان:
یەکەم، پرسی پێکهێنانی نەخشەیەکی ستراتیژیک بۆ کۆی پیشەی وڵات و بە تایبەتی هەندێک لە پیشەکان و دووهەم، بەڕێوەبەرایەتی چڕوپڕ، بەڕێوەبەرایەتی و ڕێنوێنی.
من لەگەڵ دەستێوەردانی دەوڵەت و دامودەزگا دەوڵەتییەکان لە چالاکی ئابووری نیم، بڵام لەگەل ڕێنوێنی، چاوەدێری و یارمەتیدانیاندا هەم. ئەو کارە هەر دەبێت بکرێت.