بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عزەتوڵڵا زەرغامی ڕۆژی شەممە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پازدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری و سی و پێنجەمین پێشانگای پیشەی دەستی تاران بە وتنی ئەوەی کە ئەمساڵ هەورامان تۆماری جیهانی کرا، وتی: ئەو ناوچە سەخت و بەردینە لە شوینە جیاجیاکان خاکیان کۆ کردووەتەوە و باخیان دروست کردووە و بەرهەمیان هەیە، ئەوە ڕۆحیە نیشانەی ورەبەرزی خەڵکی کوردستان و کرماشانە.
ئەو پێشانگا لە دوێنێ تا ڕۆژی سێشەممە 12 ی بەفرانبار بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەڕێوە دەچێت و هۆگران دەتوانن بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستییەکان لە کاتژمێر 9 بۆ 17 سەردانی ئەو پێشانگا بکەن.