بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی ڕۆژی شەممە لە دەستگیر کرانی هۆکاری هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو سەرچاوە ئەمنیەتییە ڕایگەیاند کە دامودەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی عێراق توانیان کەسێک بە ناوی ئەکرەم قەیسی هۆکاری هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا لە نزیکی ناوچەی ئەلدوز دەستگیر بکەن.
ئەو سەرچاوە زیادی کرد کە کەسە دەستگیر کراوەکە بە مەبەستی ناسینەوەی ئەو کەسانەی کە لە ئەو هێرشەدا هاوکاریان کردووە، ئێستا لەلایەن دامودەزگا هەواڵگرییەکانەوە لێپرسینەوەی لێدەکرێت.
لەلایەکی ترەوە ئەحمەد مووسەوی ئەندامێکی فراکسیۆنی پەرلەمانی ئەلفەتح دەستگیر کرانی هۆکاری هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدای پشت ڕاست کردەوە.