سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێران لە ڕەوتی دانوستانەکان، ورەی خۆیی بۆ دەستخستنی ڕێککەوتن سەلماندووە و هەر هەوڵێک لەلایەن لایەنی بەرانبەرەوە، لە ئەو پێوەندیەدا ئەبێ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، تاقی کردنەوە و دەستەبەرکاری بگرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا شەوی شەممە لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، گفتوگۆی کرد. ڕێکارەکانی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دوولایەنە، پرسی ناوچەیی و دوایین دۆخی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە ڤیەنا تەوەری ئەو گفتوگۆ تەلەفۆنیە بوو.

ڕەئیسی بە ئاماژە بە دانپێدانانی ئەمریکا بە شکستی سیاسەتی زیاترین گوشار، جەختی کرد: ئێران لە ڕەوتی دانوستانەکان، وردە و جیدی بوونی خۆی بۆ دەستخستنی رێککەوتن سەلماندووە و هەر هەوڵێک لەلایەن لایەنی بەرانبەرەوە، لە ئەو پێوەندییەدا هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، تاقی کردنەوە و دەستەبەرکاری دەگرێتەوە.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە تەنیا لە ڕێگای ڕێگاچارەی ناوچەییەوە دێتە دی و نە دەستێوەردانی بیانی، داوای سەرەنجی کۆمەڵگای جیهانی بە قەیرانی یەمەن و نەهێشتنی گەمارۆ لە سەر خەڵکی ستەملێکراوی ئەو وڵاتەی کرد.

سەرۆککۆماری فەڕەنساش جەختی کرد کە ئێران مافی هەیە کە متمانەی بە ئەمریکا نەبێت چونکوو ئەمریکا بوو کە بووەتە هۆی قەیران.