سەرۆکی دایرەی وەرزش و لاوانی مەهاباد لە بەدەست هێنانی پلەی سێهەمی وەرزشوانی مەهابادی لە پێشبڕکێیەکانی پینگ پۆنگی گەورەساڵانی وڵات هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئێلێنا رەحیمی وەرزشوانی مەهابادی لە پێشبڕکێیەکانی پینگ پۆنگی گەورەساڵانی وڵاتدا پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.

قەرەنی مستەفاپوور لەم بارەوە وتی: ئەم کچە مەهابادییە بە هەزار و ٢٠٠ پشک ئێستا پلەی یەکەمی ڕەنکینگی نەتەوەیی تازەلاوانی ئێران و پلەی شەشەمی لاوانی وڵاتی هەیە.

ئێلێنا ڕەحیمی لە دایکبووی ساڵی ١٣٨٣ مەهابادە و لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا بووە ئەندامی یانەی نەتەوەیی تێنیسی سەرکورسی وڵات.