یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتحی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند: عێراق پێویستی بە پشتیوانی نێودەوڵەتی نییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، کەریم عەلیوی لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتحی عێراق ڕایگەیاند: عێراق پێویستی بە پشتیوانی نێودەوڵەتی نییە.

ئەو وتیشی: هەندێ لە لایەنە سیاسییەکان دەیانەوێ کەڵکی خراپە لە هێرشی مووشەکی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و دیکەی ناوچەکانی عێراق وەربگرن بۆ ئەوەی بیسەلمێنن عێراق هەمیشە پێویستی بە یارمەتی نێودەوڵەتی هەیە.

ناوبراو داکۆکی کرد: هەموو بانگهێشتەکان بۆ یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان بۆ عێراق بەتاڵە و نیشاندەری پرۆژەیەکی مەترسیدارە.