ئەندامی شاندی هاوئاهەنگی شیعی عێراق ڕایگەیاند کە یان هەموو پارتە سیاسییەکانی سەر بە ئەو شاندە لە ڕەوتی سیاسی بەشداری دەکەن و یان هەموویان پێكڕا لە بەشداری لە ڕەوتی سیاسی دەکشێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، مەحموود ئیسلامی ئەندامی شاندی هاوئاهەنگی شیعی عێراق سەبارەت بە ڕۆڵی ئەو شاندە لە ئاستی سیاسی عێراق لێدوانی دا. ناوبراو وتی: پارت و لایەنەکان گەییشتوونەتە ئەو دەنگە کە یان هەموو پارتە سیاسییەکانی سەر بە ئەو شاندە لە ڕەوتی سیاسی بەشداری دەکەن و یان هەموویان پێكڕا لە بەشداری لە ڕەوتی سیاسی دەکشێنەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە دانوستان و گفتوگۆ سیاسییەکانی نێوان شاندی هاوئاهەنگی شیعی لەگەڵ ڕەوتی سەدر درێژەی هەیە، وتی: ئێستا چاوەڕوانین تا ئەنجامی دانوستانەکان و گفتوگۆکانی نێوان شاندی هاوئاهەنگی لەگەڵ ڕەوتی سەدر دەربکەوێت.