ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق بە وتنی ئەوەی کە تۆمەتەکان لە دژی بەرخۆدان سەبارەت بە هێرش بۆ سەر دامەزراوە سڤیلەکان ڕەت دەکەینەوە، وتی: سیناریۆیەک لە ئارادایە کە بە پشت بەستن پێی هەندێک دەیانەوێت هاوکێشەکان تێکبدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا کە لە ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجام درا، کاردانەوەی نیشان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق بە وتنی ئەوەی کە تۆمەتەکان لە دژی بەرخۆدان سەبارەت بە هێرش بۆ سەر دامەزراوە سڤیلەکان ڕەت دەکەینەوە، وتی: سیناریۆیەک لە ئارادایە کە بە پشت بەستن پێی هەندێک دەیانەوێت هاوکێشەکان تێکبدەن.

خەزعەلی وتیشی: هەموو لایەنە سیاسییەکان لە عێراق پێیان وایە کە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر دامەزراوە سڤیلەکان و فڕۆکەخانەکان ڕەت کراوەیە. بەداخەوە هەندێک کەسایەتی سیاسی و هەروەها ژمارەیەک لە مێدیا عێراقییەکان هەوڵ دەدەن تا لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا تۆمەت لە بەرخۆدان بدەن.

ناوبراو هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا داوای لە پارت و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق کرد کە سەبارەت بە بوونی سەربازانی ئەمریکا و تورکیا و پێشێل کرانی سەروەری عێراق لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە، هەڵوێستی یەکسان بگرن.