سکرتێری گشتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند کە جەبار یاوەر لە ساڵی 1980 وە پێشمەرگە بووە و ئێستا بە وەرگرتنی بانترین پلەی سەربازی لە عێراق وەکوو ئەرتەشبۆد خانەنشین کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەبار یاوەر، سکرتێری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم کە لە پێشمەرگە کۆنەکانی کوردە، ڕایگەیاند کە لە ساڵی 1980 ەوە چووتە ڕیزی پێشمەرگەوە و چالاکی کردووە و ئێستا دوای 42 ساڵ خانەنشین کراوە.

ناوبراو زیادی کرد کە بە پێی یاسای ژمارە 38 ی خانەنشین کرانی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێم ماوەی چالاکی هێزەکانی پێشمەرگە لە ماوەی ساڵانی 1980 بۆ 1991 لە جیاتی هەر یەک ساڵ دوو ساڵ حەسێب کراوە و هەر بۆیە ماوەی چالاکی و خزمەتگوزاری ناوبراو وەکوو پێشمەرگە، 52 ساڵ لەبەرچاو گیراوە.

هەروەها وتیشی کە بەوەرگرتنی پلەی ئەرتشبۆد وەکوو بانترین پلەی سەربازی لە عێراق، لەلایەن شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە خانەنشین کراوە.