ئەندامێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی هۆشداریی دا کە لە ئەگەری وەلانان یان بە پەراوێز خستنی یەکێتی، هەرێمی کوردستان دابەش دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکێتی نیشتمانی کوردستان نیسبەت بە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ وەلانان یان بە پەراوێز خستنی ئە وپارتە هۆشداریی دا و وتی ئەو هەوڵە دەبێتە هۆی دابەش بوونی هەرێمی کوردستان.

غەیاس سورچی، لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلفرات ڕایگەیاند: دوای کۆچی دوایی مام جەلال فراکسیۆنە کوردەکان بەبە چەند دەستەوە دابەش بوون. بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان یەکێتی و پارتی هەیە بەڵام لە ساڵی 2018 ەوە دژایەتی لە نێوان دوو پارتەکە دەبینین.

ناوبراو زیادی کرد: دۆخی بەڕێوەبەرایەتی دوو پارتەکە لە هەرێمی کوردستان لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دەبینرێت و هەر جۆرە دوو دەستەییەک لە نێوان ئەو دوو پارتە کاریگەری و ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر هەرێمی کوردستان لە باری ئەمنیەتی، سیاسی و ئابوورییەوە دەبێت و ئەوەش بەرەو دژایەتی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە دەڕوات.

سورچی لە درێژەدا وتیشی: هەر جۆرە هەوڵێک بۆ وەلانان یان پەراوێز خستنی یەکێتی دەبێتە هۆی دابەش بوونی هەرێمی کوردستان.