بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرپەرشتی قایمقامی پاوە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: لە کۆبوونەوەی شاندی داوەری وەزارەتی میراتی کەلتووری، گەڵاڵەی تۆمار کردنی داریانی هەورامان وەکوو گوندی نەتەوەیی پیشە دەستکردەکان پەسند کرا.
باڵایی وتیشی: جگە لەمەش، ٢٥ بەرهەمی نەتەوەیی دیکە لە هەورامان بۆتە خاڵێکی سەرنجڕاکێش بۆ ڕاکێشانی گەشتیارە بیانی و ناوخۆییەکان.
ناوبراو هەروەها جۆراوجۆری شوێن و بەرهەمە گەشتیارییەکانی تەواوکەری گەشتیاری سروشتی ناوچە زانی و وتیشی: بێگومان پەسند کردنی شار و گوندەکانی دیکە لە ژێر ناوە جۆراوجۆرە گەشتیارییەکان لە دروست کردنی سەفەرێکی خۆش و بێ وێنە بۆ گەشتیاران کاریگەر دەبێت.