وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن داکۆکی کرد: هەموو ناوەندە سەربازی و ئابوورییەکانی ئەمارات دەکەینە ئامانج.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەیادین، محەمەد عەبدوسەلام وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن وتی: ئێمە ئەمڕۆ وڵامی گەمارۆ و دەستدرێژی دژی خەڵکی یەمەن ئەدەینەوە.

ئەو وتیشی: ئەمارات بە ئاشکرایی دژی یەمەن دەستدرێژی دەکات و دەبێ لێکەوتەکانی ئەم دەستدرێژییانەش قەبووڵ بکات. هەموو ڕێکخراوە و بنکە سەربازی و ئابوورییەکانی ئەمارات دەکەینە ئامانج.

ناوبراو ڕایگەیاند: چڕ کردنەوەی کردەوە دوژمنانەکانی ئەمارات ئاکامی گوشاری ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنیستییە. ئەماراتییەکان بەدوای داگیرکردنی باشووری یەمەنن. ئەو وێڕای ئیدانە کردنی هەڵوێستی ئەنجومەنی ئاسایش، وتی: ئەنجومەنی ئاسایش لە ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا دایە.

عەبدوسەلام هەروەها وتیشی: یەمەن درێژە بە بەرگری لە خۆی ئەدات. گەر داگیرکەران دەیانەوێ بنکەکانیان بوردومان نەکرێت دەبێ دەست لە هێرش کردن بۆ یەمەن هەڵبگرن.