فەرمانداری شاری سەوڵاوا وتی: ملەی ژاڵانە لە ڕێگای پێوەندی سەوڵاوا بۆ هەورمان دوای 48 کاتژمێر داخران، کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یووسف باش بە وتنی ئەوەی کە بەهۆی بارینی بەفری قورس لە ڕۆژاوای ڕابردوو لە ملەی ژاڵانە، ئەو ڕێگایە تا ڕاگەیاندنی دوایی راگەیێندرابوو، وتی: بە پێی گرینگ بوونی ئەو ڕێگا کە پێوەندیدەری سەوڵاوا بۆ ناوچەی هەورامان و هەروەها ڕێگای پێوەندی سەوڵاوا و مەریوان بۆ پاوە، نەوسوود و نۆدشە لە پارێزگای کرماشانە، ئەو ڕێگایە دوای 48 کاتژمێر داخران بە هەوڵی بێ وچانی هێزەکانی ڕێگاوبانی سەوڵاوا کرایەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: هەموو رێگاکانی ئەو شارستانە بە هەوڵی بێ وچانی هێزەکانی ڕێگاوبان کرایەوە و بەختەوەرانە هیچ کێشیەک لە ئەو بارەوە بوونی نییە بەس لە هەندێک لە شوێنەکان ئۆتۆمبیلەکان ئەبێ بە زنیجرەوە هاتوچۆ بکەن.

باشی وتیشی: بە پێی ئەوەی کە هەر چرکە ئەگەری هاتنی هەرەس لە ملەی ژاڵانە هەیە داوای لە شۆفێر و موسافرەکان دەکرێت کە بەس بۆ ئیشی زەرووری و بە زنجیری چەرخەوە لە ئەو ملە هاتوچۆ بکەن و ئامێری گەم کەرەوە، جیهازاتی ئیمەنی و خۆراکیان لەگەڵ بێت.