بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە تویتەر بە ئاماژە بە نوێترین گۆڕانکارییەکانی عێراق نووسی: شاندی هاوئاهەنگی شیعە هێزێکی ڕاستەقینەی سیاسی لە عێراقە کە خواست و داواکارییەکانی ملیۆنان هاووڵاتی عێراق نوێنەرایەتی دەکات.
لە درێژەی تویتەکەی خەزعەلی هاتووە: هۆکاری هەڵوێستی ئارام و پەیامە ئاشتیخوازانەکانی شاندی هاوئاهەنگی شیعە ئەوەیە کە ئەو شاندە لە ئاستی گەڵاڵە دوژمنکارانەکان لە دژی عێراق و گەلەکەی ئاگادارە و دەزانێت چ گەڵاڵەیەک بۆ منداڵانی یەک نیشتمان و یەک ئایین داڕێژراوە.
خەزعەلی لە کۆتایی تویتەکەیدا بە ئاماژە بە ئایەی «و تعاونوا علی البر و التقوی و لا تعاونوا علی الاثم و العدوان» جەختی کرد: شاندی هاوئاهەنگی درێژەی دەداتە یەکپارچەیی و یەکگرتوویی خۆی و هەموو هەوڵی خۆی بۆ پەڕاندنەوەی عێراق و گەلەکەی بەرەو کەناری ئاسایش دەخاتە گەڕ.