ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ساڵی 2011، ساڵێ دەسپێکی قەیرانی سووریا بوو. وڵاتانی ڕۆژاوایی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا بە پاڵپشتی لە تیرۆریزم لە سووریا پێیان وابوو کە لە ماوەیەکی کورتدا دەتوانن حکومەتی یاسایی لە ئەو وڵاتە تێکبشکێنن.
بەم حاڵەوە، چوونی هاوپەیمانانی سووریا بۆ ئە ووڵاتە بووە هۆی گۆڕان لە هاوکێشەکان. کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو هاوپەیمانی سەرەکی سووریا لە هەمان سەرەتای دەسپێکی قەیرانەوە ڕۆڵی خۆی لە ئەو وڵاتە دەستپێکرد. لە ڕاستیدا، ئەوە گوتارە بەرخۆدانی ئیسلامی بوو کە بووە هۆی ئەوەی کە ئێران بچێتە سووریا. حزبوڵڵای لوبنانیش هەر بە هۆکارەی گقتاری بەرخۆدانی ئیسلامیەوە لەگەڵ تیرۆریزمی تەکفیری لە سووریا بە شەڕدا هات.
لەم نێوانەدا، ڕووسیاش لە ئەو لایەنانە دێتە ئەژمار کە لە پاڵ هاوپەیمانەکانی سووریا، چووە ئەو وڵاتە. چوونی ڕووسیا بۆ سووریا بەهۆی بوونی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان مسکۆ و دیمەشق ڕووی دا. بە وتەیەکی دیکە، هەر ئەو بەرژەوەندییە هاوبەشانە بوو کە بووە هۆی چوونی ڕووسەکان بۆ سووریا. ئاڵبەت ئەبێ ئەوەشمان لەبیر بێت کە چوونی ڕووسەکان بۆ سووریا لەسەر داوای فەرمی دیمەشق بوو.
بە چوونی ڕووسیا بۆ سووریا سێ گۆشەی هێز لە ئەو وڵاتە تەواو بوو. هاوکاری هێزەکانی بەرخۆدانی سوریایی، کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕووسیا لە شەڕ دژی تیرۆریزم بووە هۆی ئەوەی کە ئەو سێ گۆشەی هێزە دەستکەوتی مەیدانی زۆر لە بەرانبەر بەرەی ئەمریکی – زایۆنی بەدەست بهێنێت. لە ڕاستیدا، هێزی ئەو سێ گۆشە، تیرۆریستەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبیی تووشی کێشە کرد.
ستراتیژی دروست کردنی کێشە لە نێوان تاران و مسکۆ لە ژوورە بیرییەکانی ئەمریکا و ڕۆژاوا داڕێژرا و بەرپرسیارێتیەکەی خرایە ئەستۆی ئیسرائیل.
ناتوانرێت ڕۆڵی حزبوڵڵای لوبنان وەکوو یەکێکی دیکە لە جەمسەرە هێزەکان لە شەڕ دژی تیرۆریزم لە سووریا ، لەبیر بکرێت. حزبوڵڵای لوبنانیش شان بەشانی هێزەکانی بەرخۆدانی سووری لە شەڕ دژی تیرۆریستە تەکفیرییەکان بەشداری کرد و ئێستاش هەر بە بۆنەی بەشدارییەوە، بەشێکی گرینگ و نکۆڵی نەکراوی لە بەدی هێنانی سەرکەوتنە مەیدانییەکان هەبووە.
پێوەندی کاریگەری ئێران و ڕووسیا لە سووریا بووە هۆی ئەوەی کە ژوورە بیرییەکانی ئەمریکا، وڵاتانی ڕۆژاوایی و هەروەها لە ئیسرائیل چالاک ببنەوە. لە ئەو ژوورە بیریانە، ستراتیژی درز خستن لە نێوان تاران و مسکۆ داڕێژرا و بەرپرسیارێتی بەڕێوە بردنیشی خرایە ئەستۆی ئیسرائیل.
زایۆنیستەکان بۆ بەڕێوە بردنی ئەو ڕاسپاردە هەموو لایەنی مێدیایی و پڕۆپاگەندایی خۆیان چالاک کردەوە. لە قۆناغی یەکەم، بەرپرسانی ئیسرائیل ئەو جۆرە دەیاننواند کە ڕووسیا لەگەڵ ئەمریکا لەسەر دەرکردنی ئێران لە سووریا ڕێککەوتوون. زایۆنیستەکان ئەو دەنگۆیەیان هێنایە ئاراوە کە ڕووسیا بۆ بەجێ هێشتنی خاکیسووریا گوشاری خستووەتە سەر ئێران و لە باتی ئەوە، خاڵگەلێک بە پێی ڕێککەوتنی پێشووتر لە ئەمریکا وەردەگرێت.
دەنگۆیەکی دیکەکە ئیسرائیلییەکان بۆ دژایەتی دروست کردن لە نێوان تاران و مسکۆ هێنایانە ئاراوە ئەوە بوو کە هەماهەنگییەکان لە نێوان لایەنی ئێرانی و ڕووسی ل دۆسیەی سووریا بچڕاوە و دوو لایەنەکە بە شێوەی جودا جودا و بە بێ هاوئاهەنگی لە گەڵ یەکتر لە ئەو وڵاتە ڕۆڵ دەگێڕن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەگەر ئاوەها پرسێکی ڕاست بێت و هاوپەیمانانی سووریا تووشی کێشەی ناوخۆیی هاتبا، لە کردەوەدا تیرۆریزم لە ئەو اڵاتە شکستی نەدەهێنا.
زایۆنیستەکان بە ڕێکخستنی بنکەی مێدیایی و هەرای مێدیایی هەوڵیان زۆریان بۆ دروست کردنی کێشە لەنێوان ئێران و رووسیا لە سووریا دا بەڵام تیرەکەیان مەبەستەکی نەپێکا.
لە دەنگۆکانی دیکە دەتوانرێت ئاماژە بکرێتە سەر بابەتی ئاوەدان کردنەوەی سووریا. هەرا و بانگەشەی مێدیایی ئیسرائیل ئەو جۆرە دەینواند کە بەشی ئێران لە ئاوەدان کردنەوەی سووریا زۆر کەمە و ڕووسەکان بازاڕی ئاوەدان کردنەوەی سووریایان بۆ خۆیان بردووە. بەم حاڵەوە، سەفەرە جیاوازەکان چەند هەفتەی دوایی بەرپرسانی ئابووری و پیشەیی ئێران بۆ سووریا و واژۆی ڕێککەوتننامەی گەورە لە بواری ئاوەدان کردنەوەی ئەو وڵاتە، بە هەموو دەنگۆکان کۆتایی هێنا.
راستی ئەوەیە کە بەشێک لە بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا لە تۆکمە کردنەوی جوگرافیای ئێران و سووریایە. کەواتە دیارە کە بانگەشەکانی ئیسرائیل بۆ ئەوەی کە گوایە کێشە لە سووریا لە نێوان تاران و مسکۆ هەیە، ناڕاستە. لەوانەە ئێران و ڕووسیا لە شڕ دژی تیرۆریزم لە سووریا لە ساڵانی ڕابردوو لە هەندێک پرسدا کێشەی تاکتیکیان هەبووە بەڵام هیچ کات ئاستی ئەو دژایەتیانە ستراتیژیک نەبووە.
بنابراین، برخلاف تمامی شایعات برای اختلاف افکنی میان مسکو و تهران، صحنه سوریه یکی از بزرگترین صحنههایی است که در طول سالیان گذشته اوج همکاریهای تهران و مسکو در آنجا به منصه ظهور رسید.
کەواتە بە پێچەوانەی دەنگۆگەلێک کە بۆ دژایەتی دروست کردن لە نێوان مسکۆ و تاران بڵاو کراوەتەوە، یەکێک لە گەورەترین شوێنگەلێک کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ئەوپەڕی هاوکارییەکانی تاران و مسکۆی تێیدا دەرکەوتووە سووریایە.