بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیێندراوێک کە لەلایەن فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقەوە بە بۆنەی سەفەری ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی لیتوانی بۆ هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە، ئاماژە کراوەتە سەر ڕێگری لە قاچاخی مرۆڤ و بەکورهێنانی پرسی پەنابەران وەکوو ئامێرێک بۆ کەڵکوەرگرتنی سیاسی و تێیدا هاتووە کە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم لەسەر هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی بۆ ڕێگری لە کۆچی نایاسایی جەختیان کردووە و ئەوە خۆی بە واتای تێکدانی ژیانی هاووڵاتیانێکە کە بەهەر هۆکارێکەوە ڕوو لە وڵاتانی ئەورووپی دەکەن.
هەروەها لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا جەخت کراوە کە هاووڵاتیانی هەرێم بەهۆی دۆخی دژواری ژیان و بژێوی ژیان و سەرکوتە سیاسییەکان و داهاتووی نادیاری سیاسی هەرێم، بە ناچار هەوڵی کۆچ و بەجێهێشتنی هەرێم دەدەن و وادیارە کە بەرپرسانی هەرێم بە هەوڵی سەختگیرانە دەیانەوێت ڕێگری بکەن لە کۆچ و قاچاخی مرۆڤەکان و چاو خۆیان بە سەر ئەو ڕاستییە دەنووقێنن کە ئەوە دەسەڵاتی سەرکوتکاری خۆیانە کە هۆکاری کۆچی هاووڵاتیانە.
هەروەها جەخت کراوە کە حکومەتی هەرێم ئێستاش بە ئامانجی دەستخستنی بەرژەوەندی سیاسی و دەرچوون لە ژێر باری بەرپرسیارێتی دەیەوێت بە ڕێککەوتنی سیاسی، لەگەڵ ژیان و چارەنووسی سەدان پەنابەر لە لیتوانی یاری بکات.