ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا جەختی کرد: نیشانەکانی چارەسەری کێشەی نێوان شاندی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدر دەرکەوتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەوازین نیوز، محەمەد زیادی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لێدوانێکی سەبارەت بە ڕەوتی چارەسەری کێشەکانی نێوان شاندی هاوئاهەنگی شیعی و ڕەوتی سەدر هێنایە ئاراوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتیشی: نیشانەگەلی چارەسەری کێشەکانی نێوان شاندی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدر دەرکەوتووە. نیشانەکانی چارەسەر قەیران لەگەڵ ڕەوتی سەدر لە لێدوانەکانی هاوپەیمانی عەزم و پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەرکەوتووە؛ لێدوانێکگەلێک کە تێێدا لەسەر زەروورەتی پێکهێنانی حکومەتی گشتگیر جەختیان هەیە.

ناوبراو سەبارەت بە ئەوەی کە کۆبوونەوەی دووهەمی پەرلەمان کەی بەڕێوە دەچێت، وتی: چارەنووسی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دووهەمی پەرلەمان لە خولی نوێ پێوەندی بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵەوە هەیە و ناتوانرێت لە ئەو بارەوە هەڵوێستێکی یەکلایی بگیردرێت.

ڕۆژی ڕابردوو شاندی هاوئاهەنگی شیعی ڕایگەیاند کە ئەو شاندە لەسەر پێداویستی بەردەوامی گفتوگۆ سیاسییەکان بۆ چوونە دەرەوە لە دۆخی سیاسی ئێستا جەختی هەیە.