هاشم ئەلکندی بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا، عێراق ناسەقامگیر دەکات تا مانەوەی خۆی لە ئەو وڵاتە پاساو بکات، وتی: خەڵکی عێراق بەباشی دەزانن بە هەبوونی سەربازانی ئەمریکی، وڵاتەکەیان سەقامگیر نابێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: گۆڕانکارییەکانی کۆبوونەوەی یەکەمی عێراق لە ڕۆژی نۆی جوون، بێژەری هەڵە هەنگاونانی پەرلەمانی نوێیە و ئەویش لە دژی یاسا. هەموو لایەنەکانی بەشدار لە پەرلەمان ئەبێ چاوەڕوان بوایەن تا مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی تەمەنی پەرلەمان کە بە هۆی ئاڵۆزییەکان ناو پەرلەمانەوە دۆخی جەستەیی نالەبار بووە، پێگەی خۆی ڕادەستی کەسێکی یدکە بکات یان لەلایەن ئیدارەی یاسایی پەرلەمانەوە ئەو ئەرکە بخرابایە ئەستۆی تا سەرۆکایەتی پەرلەمان بداتە کەسی دووهەم و سێهەم.

بەڵام ئیدارەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان هەمان ڕۆژ لە دەسپێکی ڕەوتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان لە نێوان مەحموود مەشهەدانی یان محەمەد حەلبووسی بە ئامادەبوونی 205 نوێنەر و بە سەرۆکایەتی خالید دراجی یەکێکی دیکە لە پەرلەمانتاران هەواڵی دا. لە کۆتاییدا ژمارەی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان گەییشتە 228 نوێنەر و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان بە 200 دەنگ جارێکی دیکە هەڵبژێردرایەوە، مەحمود مەشهەدانی بەس 14 دەنگی هێنا و 14 دەنگی بەتاڵیش ڕاگەیێندرا.

هەواڵنێری مێهر بۆ تاوتوێ کردنی هەموو گۆڕانکارییەکان لەگەڵ هاشم ئەلکندی شرۆڤەکاری سیاسی و مامۆستای زانکۆی عێراقی گفتوگۆیەکی ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت:

لێکدانەوەی ئێوە لە ڕەوتی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئێستای عێراق لە سێبەری بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان چییە؟ ئایا پێکهاتەی خولی پێنجەمی پەرلەمان لە چاو خولەکانی پێشوو گۆڕانی بنەڕەتی بەسەردا دێت؟

کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمان گۆڕانکارییەکی سەیر و سەمەرەی بەخۆوە بینی کە نیشانی دا بەداخەوە لە قۆناغی داهاتوو بە یاسا نێوخۆییەکانی پەرلەمان و پێشکەوتنی لە چوارچێوە یاسایی و سیاسییەکان ڕێز ناگیردرێت. لە کۆبوونەوەی یەکەم دەرکەوت کە هەندێک لایەن دەیانەوێت بەرنامەیەکی دیاریکراو بە شێویە یاسایی یان نایاسایی و لە رێگای سەپاندنی داخوازییەکانەوە، بەڕێوەبەرایەتی کاروبار بە هەرا و گوشار و ڕووبەڕوو کردنەوەی لایەنەکان بەرانبەر یەک، پاساو بکەن. کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمان زۆر هەڵە، پێچراوی و گەمارۆدانی لەگەڵ بوو و هیچ یەکگرتن و هاوکارییەک بۆ خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیانی عێراقی بوونی نییە.

وادیارە گۆڕانکارییەکان بەرەو لایەنێک دەڕوات کە کۆبوونەوەی پەرلەمان ببێتە ئامێرێک بۆ بەرژەوەندی فراسکیۆنە سیاسییەکان و نە بەڕێوەبەرایەتی باشتری کاروبارەکان.

بەرنامەکان بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە لە پەرلەمان چییە و بەرنامەیەک کە زیاترین ئەگەری هەیە کامەیە؟ ئایا ڕەوتی سەدر دەچێتە ڕیزی شاندی هاوئاهەنگی شیعییەوە یان بە شێوەی تاک لایەنە درێژە دەدرێت؟

بابەتی دیاری کردنی فراکسیۆنی زۆرینە لە کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمان لەلایەن هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و بە پێی بەندە یاساییەکان و هەروەها حوکەمی دادگای فیدراڵ داوا کرا. شاندی هاوئاهەنگی شیعی 88 کورسی پەرلەمانی هەیە و بەم پێیە، فراسکیۆنی زۆرینەیە. بە پێی حوکمی دادگای باڵای فیدراڵ، فراکسیۆنی زۆرینە ئەبێ یان براوەی یەکلایی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بێت یان لە کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمان بتوانێت فراکسیۆنی زۆرینە پێک بهێنێت و ڕایبگەیێنێت، واتا هەمان ڕەوتێک کە شاندی هاوئاهەنگی تێیدا سەرکەوت.

ئەگەر ڕەوتی کۆبوونەوەی یەکەم و ئەنجامەکەی لەلایەن بەرپرسانی یاسایی و پێوەندیدارەوە، نایاسایی ڕابگەیێندرێت و هەڵبوەشێتەوە، ئەگەری هەیە ڕێککەوتنێکی بەربڵاوتر بکرێت و ئەنجامەکەی وەکوو ساڵی 2018 بێت کە دوو لایەنی سەرەکی شیعیش پێکەوە ڕێککەوتن و ماڵی شیعی وەکوو فراکسیۆنەکانی دیکە بە شێوەی یەکگرتوو هاتەوە پەرلەمان.

بۆچی لە ماوەی دواییدا ئەنجامی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی و هێرشی داعشمان بینی؟ ئایا لایەنگەلێک هەن کە بۆ نائەمن و ناسەقامگیر کردنی عێراق بەتایبەتی لە کاتی کۆتایی هاتنی ماوەی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و بیانوو هێنانەوە بۆ گەڕانەوەی دووبارەیان هەوڵ بدەن؟

ناسەقامگیر کردن و داخستنی پڕۆژەی ئەمنیەتی هەمیشە یەکێک لە بەرنامەکانی ئەمریکا بۆ مانەوە لە عێراق بوە. ئەمریکییەکان پێشتر دەیانەویست لە عێراق بمێننەوە و ئێستاش دەیانەوێت بە گۆڕینی هۆکارەکە بمێننەوە. ئەوان لە ڕابردوودا لەژێرناوی هێزی ڕەزمی لە عێراق چالاکییان دەکرد و ئێستاش خۆیان هێزی پەروەردەیی و ڕاوێژکاری دەزانن. ڕووداو و جەنایەتە تیرۆریستییەکان ئەم دواییە لە دژی چەند لایەنی دیاریکراو و ناسراوی پێوەندیدار بە کەسایەتی و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی و نزیک لە بەرەی بەرخۆدان و چالاک کردنەوەی سانە نوستووەکانی داعش لە هەندێک ناوچە، ئەو پەیامە دەگەیێنێت کە دۆخی ئەمنیەتی لە عێارق سەقامگیر نییە؛ بەتایبەتی بە پێی داواکری و هەوڵگەلێک کە بۆ دەکردنی هێزە ئەمریکییەکان دەدرێت.

بەداخەوە ئەو هەوڵانەی ئەمریکا، جووڵە تیرۆریستیەکان و هەندیک تاوانی دیکە لە بەشی ئەمنیەتی عێراق روو دەدات، بووەتە هۆی ئەوەی کە هەندێک لایەنی لایەنگری ئەمریکا بانگەشە بۆ زەروورەتی بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق بکەن. بەڵام بێ گومان زۆربەی عێراقییەکان بە باشی تێدەگەن بە هەبوونی هێزەکانی ئەمریکاوە لە عێراق هیچ کات سەقامگیری ڕوو لە ئەو وڵاتە ناکات.