تاڵان کردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی عێراق لە لایەن داعشەوە بە بیانووی پاراستنیان لە مۆزەکان، هۆکاری لە ناوچوونی مێژووی ئەم وڵاتەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عێراق لەو وڵاتانەیە کە سەرەتا خرایە بەر هێرشی ڕۆژاواییەکان و پاشان لە لایەن داعشەوە دەستدرێژی کرایە سەری و ئاسەوارە مێژووییەکانی لە ناو چوون. ئاسەوارێک کە یان لە لایەن داعشەوە ڕووخان یان بە دەستی ئەوان بۆ وڵاتانی دیکە بردرا.

بەڵام داعش تەنیا گرووپێک نەو کە بووە هۆکاری ئەم کارە بەڵکوو ساڵەهایە لە لایەن وڵاتە ڕۆژاواییەکان و بە تایبەت ئەمریکییەکانەوە هێرش دەکرێتە سەری و ڕەنگە لە ساڵانی داهاتوودا ئەو ئاسەوارانە ببێتە ڕازێنەرەوەی ژیار و مێژووی ئەو وڵاتانە.

حەوت ساڵ لەمەوپێش لووتکەی ڕووخاندن و وێران کردنی ئاسەوارە مێژووییەکان لە لایەن داعشەوە بوو. لەم ساڵانەدا گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا ئاسەواری کۆنینە و مێژووییان تاڵان کردووە کە بۆتە هۆی لە ناوچوونی میراتی کەلتووری ئەو ولاتە.

تاڵانی ئاسەوارە مێژووییەکان لە لایەن داعشەوە

یەک لەو کردەوانە، بڵاوکردنەوەی فیلمێک لە لایەن داعشەوە بوو کە شاری نەمروود لە ئاشوور کە ئاسەواری مێژوویی سەدەی سێهەمی پێش زایینە، لە ناو دەبات.

هەروەها تیرۆریستەکانی داعش ویدیۆیەکیان بڵاو کردەوە کە لەوێ هێزە چەکدارەکان ئاسەواری مێژوویی و میراتی کەلتووریی مووسڵ دەڕووخێنن.

فیلیپ لالیۆ نوێنەری فەڕەنسە لە یونێسکۆ ڕایگەیاند: داعش بە مەبەستی دابین کردنی دارایی پێویست، ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراقیان لێک ئەدایەوە بۆ ئەوەی بەرهەمە کۆنینەکان بدۆزنەوە و بیفرۆشن.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ڕێژەی قاچاخی ئەو بەرهەمانە بە تەواوەتی دیار نییە، وتیشی: هەندێ لە بەرهەمە تاڵان کراوەکان زیاتر لە دوو هەزار ساڵ تەمەنیان هەیە و بایەخی زۆریان هەیە.

ڕازاندنەوەی مۆزەکانی ڕۆژاوا بە ئاسەواری ڕۆژهەڵاتی ناوین

ڕازاندنەوەی مۆزەی ئەمریکییەکان یەکێک لە ئەنجامەکانی قاچاخ و دەستدرێژی بۆ سەر میراتی کەلتووری عێراقە. پاش ئەوەی کە مۆزەی نەتەوەیی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ تاڵان کرا، زۆربەی ئاسەواری ئەم مۆزەیە لە وڵاتانی دیکە دۆزرانەوە.

ئێستا بەشێکی گەورەی مۆزەی متروپلیتن نیویۆرک، مۆزەی پرگامونی بەرلین و مۆزەی لووری فەڕەنسە بۆ ئاسەواری مێژوویی عێراق تەرخان کراوە.

بەرپرسانی مۆزەی لووری فەڕەنسە لە جیاتی ڕادەست کردنەوەی ئەو ئاسەوارانە، ڕایانگەیاند کە ئەوانە نۆژەن دەکرێنەوە.

کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان

لەم ساڵانەدا تاڵانی ئاسەواری مێژوویی عێراق کاردانەوەی زۆری بەدواوە بوو کە لەوانە دەکرێ ئاماژە بۆ وزارەتی میراتی کەلتووری بکەین کە ئەو کارانەی ئیدانە کرد.

هەندێ لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش بۆ پاراستنی ئەو ئاسەوارە دەست بە کار بوون کە یەک لەوانە یونێسکۆیە کە کۆنفڕانسی جیهانی پاراستنی میراتی کەلتووری بەڕێوە برد.

ئێستا دەوڵەتی عێراق هەوڵ ئەدات ئاسەواری خۆی لە وڵاتانی دیکە بدۆزێتەوە و ئەوانە بگەڕێنێتەوە.