شاندی هەڵبژاردنی بەشی شانۆی سەرشەقامی چلەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجر، بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانی ئەم فێستیڤاڵەی ناساند.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "باجە تەلیفون" لە دەرهێنانی ئەفشین خدری لە سنە، "درشکە گرسنگان" دەرهێنراوی موختار محەمەدی لە مەریوان و "ڕوزگار سرد" نووسراوی ئەمیر زارع زادە و دەرهێنراوی سەمیرا سولەیمانی لە سەقزەوە، ٣ بەرهەمی هەڵبژێردراوی کوردستان بۆ ئەم فێستیڤاڵەن.

شاندی داوەرەکان کە مەجید ئەمرایی، نگار نادری، میلاد مەولوودی، محەمەدهادی عەتایی، داریووش نەسیری، عەلی محەمەد ڕادمەنش و مەهدی حەبیبی بوون، ٢٠ بەرهەمیان بۆ بەشی ڕکابەری و ٨ بەرهەمیان بۆ بەشی غەیرڕکابەری فێستیڤاڵەکە هەڵبژارد.