هێرشە درۆنە گوماناوییەکان بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان لە بەغدا نیشانی دەدات کە پڕۆژەیەکی نوێ بۆ توند کردنەوەی قەیرانی سیاسی عێراق و تاوانبار کردنی بەرخۆدان لە ئەو وڵاتە دەستی پێکردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-ڕامین حسێن ئابادیان: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بوو کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز کرایە ئامانج. هێرشی درۆنە بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان کاردانەوەی زۆری بەدواوە بوو. لە هەمان پێوەندیدا، هادی عامری ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح، وتی: هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ناوچەی سەوز بە گشتی بنکەی پارتە سیاسییەکان بە توندی ئیدانە دەکەین.

رێبەری هاوپەیمانی فەتح لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو هەوڵانە پاساو ناکرێت و دامودەزگا ئەنییەکان ئەبێ ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و ئاسایشی هاووڵاتیان بپارێزن.

لەلایەکی ترەوە، نووری مالیکی ڕێبەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش لە لێدوانێکدا بە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر شاندە دیپلۆماتیکەکان و بنکەی پارتە سیاسییەکان لە عێراق کاردانەوەی نیشان دا.

هێرشی درۆنە بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدا لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە لە ڕۆژانی ڕابردوو ئۆپراسیۆنی دژە ئەمریکیی لە عێارق زیاتر لە ڕابردوو توند بووەتەوە. لە ماوەی ڕابردوودا کاروانە لۆجستیکەکانی سوپای ئەمریکا لە پارێزگا جیاوازەکانی بەغدا، بابل، سەماوە، سەلاحەدین و ... کراونەتە ئامانج. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاش مەترسیی هێرش کردنە سەریان هەیە.

بۆ نموونە، دەتوانیان ئاماژە بکەینە سەر هێرشی درۆنە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر عەین ئەسەد، ڤیکتۆریا و بەلەدی ئەمریکا. هەر ئەو جۆرە کە وترا، هێرشە گوماناویەکان بۆ سەر ناوچەی سەوز هاوکاتە لەگەڵ ئۆپراسیۆنە دژە ئەمریکییەکان.

ئەمە بەو مانایەیە کە هەندێک بەدوای ئەوەن تا ئەو جۆرە نیشانی بدەن کە هێرشەکان بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکانیش کاری هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر کاروانە لۆجستیکەکان و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراقە.

هەر بۆیە، زۆر ڕوونە کە پڕۆژەیەکی دژە بەرخۆدانی لە پشت هێرشە گوماناوییەکان بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدا لە ئارادایە. خاڵی جێی سەرەنج ئەوەیە کە حکومەتی بەغدا هیچ هەنگاوێکی بۆ ناسینەوەی هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان لە ناوچەی سەوز هەڵناگرێت و ئامادە نییە بە ڕای گشتیی بناسێنێت.

هێرش بۆ سەر ناوچەی سەوز لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە ڕێبەرانی بەرخۆدانی عێراق چەندین جار و لە شوێنە جیاوازەکان جەختیان کردووە کە پێکان و هێرش بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان هیچ کات لە بەرنامەی ئەواندا نەبووە. هەر ئەو جۆرە کە ئاماژە کرا قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق هەر جۆرە پێوەندییەکی بەرخۆدان بە هێرش بۆ سەر ناوچەی سەوز وەدرۆ دەخاتەوە.

هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان لە عێراق هەروەها هەوڵ دەدەن بە دروست کردنی ئاژاوە لە ئەو وڵاتە ڕێگری بکەن لە پێکهێنانی حکومەت و خستنە ڕێی پەرلەمان و قەیرانی سیاسی وڵات چڕ بکەنەوە.

سەرەڕای تێپەڕینی چەند مانگ لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی، حکومەتی ئەو وڵاتە هێشتا پێک نەهاتووە؛ دۆخی پەرلەمانیش بەدوای دەنگی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵ لەسەر هەڵپەساردنی کاتیی چالاکییەکانی شاندی سەرۆکایەتی ناڕوونە.

کەواتە ئێستاکە عێراق بەرەو جۆرێک بۆشایی سیاسی دەڕوات. هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان بە دوای ئەوەن تا عێراق لە لێوارەی کەوتنە خراوەوەی ئەو بۆشاییە سیاسییە بهێڵنەوە و بە هێرشەکانی خۆیان و ئاڵۆز کردنی دۆخەکە ئیزنی پێکهێنانی حکومەت و ڕێکوپێک کردنەوەی دۆخی پەرلەمان نەدەن.

ئەوەی کە زۆر بەرچاوە، ئەوەیە کە ئەمریکا زیاترین سوود لە هیرش بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان دەبات؛ لەوانەشە کە خودی ئەمریکییەکان لە ئەو بابەتە دەستیان هەبێت. لە هەر حاڵدا، پەراوێزەکانی هاوپەیوەند بە هێرش بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان لە عێراق ناتوانێت ببێتە هۆی لادانی گرووپەکانی بەرخۆدان لە ئامانجی سەرەکی خۆیان واتە دەکردنی ئەمریکییەکان لە ئەو ولاتە. بێ گومان لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوو هێرش بۆ سەر کاروانە لۆجستیککان و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەلایەن گرووپەکانی بەرخۆدانەوە زیاتر لە ڕابردوو توند دەبێتەوە.