وەزارەتی دادی ئەمریکا لە دەستگیر کرانی هاووڵاتییەکی ئێرانی- ئەمریکی بە بیانووی هەناردە کردنی نایاسایی جیهازات و تەکنۆلۆژیا بۆ بانکی ناوەندی ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری ئەناتۆڵی، وەزارتی دادی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوە ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند کە کامبیز عەتار کاسانی هاووڵاتیی ئێرانی – ئەمریکایی بە تاوانی هەناردە کردنی نایاسایی جیهازات و تەکنۆلۆژیای ئەلکترۆنیک بۆ حکومەتی ئێران لە شیکاگۆ دەستگیر کرا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دۆسیەی کاشانی لە دادگای ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نیۆیۆرک تاوتوێ دەکرێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەناتۆڵی، بریۆن پیس یەکێک لە دادستێنەکانی دادگای ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نیۆیۆرک لە ئەو بارەوە پاگەندەی کرد کە کامبیز عەتار کاشانی بە کەڵکوەرگرتن لە سیستەمی دارایی ئەمریکا، تەکنۆلۆژیاکانی ئەمریکیی خستووەتە بەردەست بانکی ناوەندی ئێران.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە کاشانی لە فێڤریەی 2019 ەوە تا جوونی 2021 هەناردە کردنی ئەنجام داوە، وتی: تاوانبارەکە بۆ ئەو هەناردە کردنە مۆڵەتێکی لە ئیدارەی کۆنترۆڵی داراییە دەرەکییەکانی وەزارەتی خەزێنەرداری ئەمریکا وەرنەگرتووە.