سەرپەرشتی گرووپی فەرهەنگی و هونەری ئورمیە گۆڤەند لە وەدەستهێنانی دوو سەرکەوتن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕووسیا و فەڕەنسا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرسەلان نەورۆزی ڕایگەیاند: وەکوو گرووپی فەرهەنگی و هونەری ئورمیە گۆڤەند لە نۆڤەمبەری 2021 لە سەر بانگهێشتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی هونەری فۆلکلۆر Eaff لە دوو فێستیڤاڵی ئەستێرەکانی پاریسی وڵاتی فەڕەنسا و ئالفیا ئوزالووا بەشداریمان کرد و توانیمان لە ڕووسیا پلەی یەکەم و لە فێستیڤاڵی فەڕەنسا پلەی دووهەم بەدەست بهێنین.

ناوبراو وتیشی: ئەو گرووپە پاییزی ئەمساڵیش لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئیسپانیا لە ژێرناوی "فێستیڤاڵە ڕەنگییەکانی هەتاوی ئیسپانیایی" لە کێبڕکێیەکدا بە ئامادەبوونی زیاتر لە 10 وڵاتی جیهان پلەی یەکەمی وەدەستهێنا.