بەڕێوەبەری گشتیی بنکەی پەروەردەی منداڵان و تازەلاوانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: ئاوا فازڵی منداڵی تەمەن ٧ ساڵەی خەڵکی ماکوو پلەی سێهەمی پیشانگای نێودەوڵەتی نیگارکێشی منداڵانی ئاسیایی لە چینی بە دەست هێنا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زارا ئابسووران لەم بارەوە وتی: حەوتەمین پیشانگا و پێشبڕکێ نیگارکێشی چین لە سەر مژاری "تەندروستی، دۆستی و یەکگرتوویی مەزن" لە ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوە چوو و منداڵی ٧ ساڵەی خەڵکی ماکوو لە نێوان ٥٠٠ بەرهەم لە ١٣ وڵاتەوە توانی خەڵات و دیپلۆمای شانازی ئەم ڕووداوە نێودەوڵەتییە وەبگرێت.

ئەو وتیشی: بنکەی پەروەردەی منداڵان و تازەلاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەناردنی ١٩ بەرهەم لەم پێشبڕکێیەدا بەشداری کردووە.

شیاوی ئاماژەیە منداڵانی ئەندامی ئەم بنکەیە منداڵانێکی خاوەن بەهرەن کە ساڵانە دەیان خەڵاتی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی وەردەگرن.