ڕایەخی بیجاڕ کە سەردەمانێک ناوبانگی جیهانی بوو، ئێستا بەرەو لەناوچوون دەڕوات و لە بیر کراوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردەمانێک هەموو ماڵەکان ژنان و کچانێکی تێدا بوو کە ئاواتەکانی خۆیان لە تان و پۆی ڕایەخەکاندا گرێ دەدا.

بیجاڕ پێشتر نیشتمانی عەشق و ئەوینی فەرشی دەستکرد بوو و ناوبانگی جیهانە دەکردبوو. فەرشی بیجاڕ لە نێو هەموو جۆرە فەرشە ئێرانی و بیانییەکاندا ناوبانگی هەبوو و تایبەتی ماڵی کەسانێکی تایبەت بوو بەڵام ئەم ڕۆژانە ئەم هونەرە گرینگە لە بیر کراوە.

گەرچی ئێستاش لەم شارە هێشتا ئەم هونەرە لە خانووهایەکدا ڕێزی لێ دەگیردرێت و هێشتا ژمارەیەک لە ژنانی ئەم شارە دەست و پەنجەیان پێ ماندوو دەبێت و بۆتە هیوای ژیانیان بەڵام ئەوەی ئاشکرایە ئەم فەرشە باوی پێشووی نەماوە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەی تەونەگەران کەم دەبێتەوە و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خێراتر بەرەو لە ناوچوون بڕوات.

ئەو کەسانەی تا ئێستا بۆ مانەوەی ئەم هونەرە هەوڵیان داوە، باسی کەم بوونی داهات و باش نەبوونی دۆخی ئابووری خۆیان دەکەن. ئەوان هەروەها داوای پشتیوانی لە ڕێکخراوە دەوڵەتییەکان دەکەن و پێیان وایە ئەمە دەتوانێ هیوایەک بخاتە دڵیانەوە بۆ زیندووکردنەوەی ئەم هونەرە.

سەرۆکی دایرەی پیشە، بازرگانی و کانزای بیجاڕ وێڕای ئاماژە بە پێشینەی مێژوویی فەرشی بیجاڕ، وتی: بوونی فەرشە مێژووییەکان لە دەرەوەی ئێران سەلمێنەری مێژووی زێڕینی ئەم هونەرەیە.

میرئاقایی وتیشی: ئێستا دوو کارگە بە مۆڵەت و ١٦ کارگەش بە بێ مۆڵەتی فەرمی و هەروەها ١٥٥ کەس لە بیجاڕ لە بواری چنینی فەرشدا چالاکن.

ناوبراو فەرش بیجاڕی دەفرایەتییەکی باش زانی و وتیشی: دەبێ هەوڵ بدەین لە ڕێگای چارەسەر کردنی کێشەکانەوە پەرە بەم هونەرە بدەین و یارمەتیدەری گەشەی ئابووری ئەم شارە لە ڕێگای هونەری فەرش چنینەوە بین.