سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاماژە بە خزمەتەکانی شەهید سولەیمانی بە ئەو وڵاتە لە بواری شەڕ دژی داعش وتی: شەهید سولەیمانی لە کاتێکی سەخت و قەیرانیدا هاتە هانەی ئێمەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی دووهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی فەرماندەکانی سەرکەوتن لە بەغدا، لێدوانی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاماژە بە خزمەتەکانی شەهید سولەیمانی بە ئەو وڵاتە لە بواری بەرەنگار بوونەوەی داعش، وتی: شەهید سولەیمانی لە کاتێکی سەخت و قەیرانیدا بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش هاتە هانامانەوە.

دوای ئەویش فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی وتبووی: ئێمە ڕێگای فەرماندەکانی سەرکەوتن درێژە پێدەدەین. ئێمە بەڵێن دەدەینە فەرماندەکانی سەرکەوتن کە درێژە بدەینە بەرگری لە عێراق.

ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا بە ئاماژە بە پێویست بوونی چوونە دەرەوەی خێرای هێزە بیانییەکان و لە سەرووی هەموویانەوە هێزە ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق، وتی: ئێمە لەگەڵ دەوڵەت هاوکاری دەکەین بۆ چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان.

هەروەها لە ئەو ڕێوڕەسمەدا ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراقیش ئامادە بوو.