ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لە ڕێوڕەسمێکدا بە بۆنەی دووهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی فەرماندەکانی سەرکەوتن بەڕێوە چوو، وتی: تەرمی سەربازانی ئەمریکا دەگەڕێندرێتەوە بۆ وڵاتەکەیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی ئەو بزووتنەوە ئیسلامییە لە ئەو لێدوانەدا وتی: ئێمە هیچ کات لە ژێر پەرپرسیارێتییەکانمان دەرنەچوویین چونکوو لە ناو خاکدا ڕیشەمان هەیە و تێیدا ژیان دەکەین و دەمرین. بێ گومان دوژمنان ڕوو لە نەماننن و سیخەڕەکانیشیان بە شێوەیەکی سووک دەچنە ڕیزیانەوە.

ناوبراو زیادی کرد: پاگەندەی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق لە کاتێک کە چوونە دەرەوەیان بە تواوەتی یەکلایی نەبووەتەوە، فریودەر و قبووڵ نەکراوە.

ئەمینداری گشتی نوجەبا وتیشی: هەڵوێستی ئێمە لە پێوەندی لەگەڵ داگیرکەران نەگۆڕە و دەمێکیشە کە یەکلایی بووەتەوە. هیچ ماوەیەکیش زیاد ناکرێتە ئەو ڕێکەوتە دیاری کراوە و ئاگربڕیش ناکەین. هیچ دەرفەت و هیچ بژاردەیەک جگە لە دەرکردنی ئەمریکییەکان لە وڵات بوونی نییە، جگە لە زۆرەملێ و بە تەرمەکانیانەوە.