بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید فەرهادنیا لەم بارەوە وتی: ئەم دۆسیە دەبێ لە چەندین لایەنەوە لێک بدرێتەوە چونکوو تیرۆریست کوشتنی بە ئەنقەست و کردەوەیەک دژی ئاسایشی نەتەوەیی دێتە ئەژمار.
ئەو وتیشی: بە پێی ئەوەی کە ئەم تاوانە لە وڵاتێکی دیکە دا رووی داوە، دەبێ ئێران و عێراق بەڵگە و دۆکۆمێنتەکانیان لەم بارەوە کۆ بکەنەوە.
فەرهادنیا وێڕای ئاماژە بەوەی کە تا ئێستا ١١ نوێنەرایەتی داد بۆ ٩ وڵات نێردراوە، وتی: ژمارەیەک لە تاوانباران لە لایەن نووسینگەی پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاوە بانگهێشت کراون. دوو دانیشتنی هاوبەش لە نێوان ئێران و عێراقدا لەم بارەوە بەڕێوە چووە.
ئەو راشیگەیاند: سەبارەت بە هاوکاری ئینتێرپۆل بۆ ئەم دۆسیە کێشەی زۆرمان بوو بەڵام هەموو هەوڵی خۆمان ئەدەین و هەرگیز وردبینی فیدای خێرایی ناکەین.