بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیمان ئەسکەندەری لەم بارەوە وتی: وەکوو یەکەمین پارێزگای وڵات دەستمان بە دامەزراندنی وێستگەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە سنووری باشماخ کرد و پاش دوو ساڵ ئەم کارە گەیشتە کۆتایی و ٢٧ هەزار مەتری چوارگۆشە بۆ ئەم کارە گرینگە تەرخان کرا.
ئەو وتیشی: لەم وێستگەیەدا هۆڵی شۆردنەوە و نیشان دانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و سەردخانە دانراوە و هەموو جیهازاتی پێویست دابین کراوە کە کۆتایی خەرمانانی ساڵی ١٤٠١ دەگاتە قۆناغی کەڵک وەرگرتن.
ناوبراو ڕایگەیاند: لە ساڵی ١٣٩٩، زیاتر لە ٥٧٠ جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە کراوە و هیوادارین لە ساڵانی داهاتوودا زیاتر بێتەوە.