ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەشی نێودەوڵەتی- مە‌هدی شوشته‌ری، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی: سه‌رداری شەهید حاجی قاسمی سوله‌یمانی نمونه‌یه‌كی دیار بوو له په‌روه‌رده‌كراوانی قوتابخانه‌ی ئیسلام. بێ گومان هه‌وڵ و تێكۆشانه پڕبه‌هاكانی ئه‌و شه‌هیده ئازیزه بۆ جیهانی ئێسلام و موسوڵمانان و سته‌ملێكراوانی جیهان له مێژوودا تۆمار كراوه و بێ شك به باشه یادی ئه‌م پیاوه گه‌وره‌یه ده‌كه‌نه‌وه.
تایبه‌تمه‌ندیه ده‌ركه‌وتووه‌كانی سه‌ردار سوله‌یمانی له ڕووی كه‌سایه‌تی تاك و مرۆڤیه‌وه، تواناكانی له رووی فه‌رمانده‌یی و به‌ڕێوبه‌رێتی سه‌ربازی، زیره‌كی ئه‌و له بواره ستراتیژیه‌كان و رۆڵی بێ وێنه‌ی له به‌دیهێنانی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا ئه‌وی خسته ریزی یه‌كێك له دیارترین و ناسراوترین فه‌رمانده سه‌ربازی و سیاسیه‌كانی جیهان؛ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای زۆریك له تایبه‌تمه‌ندیه نایابه‌كانی ئه‌م كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌یه، ره‌نگه بگوترێت كه گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندی شه‌هید سوله‌یمانی بریتی بوو له پاڵپشتی به‌رده‌وام و كاریگه‌ری به‌ڕێزیان له سته‌ملێكراوان له هه‌ر دین و ئایین و گه‌لێك له هه‌مبه‌ر سته‌مكاران و داگیركه‌ران و هه‌روه‌ها وه‌ستانه‌وه له ئاست سیسته‌می سوڵته‌ی جیهانی به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا و دژایه‌تی رژێمی سته‌مكاری زایۆنی. شه‌هید سوله‌یمانی له‌م شاڕێیه‌دا بنیاتنه‌ری قوتابخانه‌یه‌ك بوو كه ساڵه‌های سالأ سه‌رمه‌شقی خه‌باتكاران و شۆرشگێڕانی رێگه‌ی به‌رگری ده‌بێت.
سه‌ردار سوله‌یمانی له‌به‌ر رۆشنایی وانه و ڕێنه‌ماییه ئیسلامیه‌كان دا، به‌رگری له سته‌ملێكراوانی جیهان به‌بێ ره‌چاوكردنی هاوڵاتی بوون و قه‌ومی بوون و دین و مه‌زهه‌ب به ئه‌ركی خۆی ده‌زانی. ئه‌و ته‌نها سه‌ر به ئێران و جیهانی ئیسلام نییه به‌ڵكو سه‌ربه ته‌واوی جیهان و مرۆڤایه‌تیه. له قۆناغی تاریكی دروست بوون و فراوانبوونی تیرۆریزمی ته‌كفیری داعش له عێراق و سوریا، سه‌ردار سوله‌یمانی رۆڵی دیار و فه‌رامۆش نه‌كراوی له به‌ره‌ی شۆڕشی گه‌لانی ناوچه‌كه له دژی تیرۆریزم گێڕا. ئه‌و له‌م ره‌وته‌دا خه‌می مرۆڤایه‌تی، دادپه‌روه‌ری و حه‌قانیه‌تی هه‌بوو و به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه هه‌وڵی یارمه‌تیدانی موسوڵمانی ده‌دا چی له شیعه و چی له سونه ، به هه‌مان ئه‌ندازه له خه‌می پاراستن و پاڵپشتی كردن بوو له مه‌سیحی و یه‌زیدیه‌كان و كه‌مایه‌تیه ئایینیه‌كانی دیكه. ئاماده‌بوونی ئه‌و له به‌ره‌ی جه‌نگی دژی تیرۆریزم دا له جوگرافیایه‌كی تایبه‌ت دا قه‌تیس نه‌بوو. ئه‌و له هه‌ر شوێنێك دا كه داوای یارمه‌تی ده‌كرا، ئاماده ده‌بوو؛ رۆڵی نایابی ئه‌و فه‌رمانده ئازایه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و شكستی پڕۆژه‌ی به‌ناو ده‌وڵه‌تی داعش له دیمه‌شق و حمص و لازقیه و حه‌له‌ب و نبل و الزه‌هرا و ره‌قه و...هتد له سوریا تاكو به‌غدا و ئامرلی و موصل و مه‌خمور و شه‌نگال و جه‌له‌ولا و ... هتد له عێراق بۆ هیچ كه‌سێك شاراوه نییه و كه‌سایه‌تیه به ویژدان و بێداره‌كان دان به‌و راستیه‌دا ده‌نێن. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بێت شه‌هید سوله‌یمانی به "فه‌رمانده‌ی ئاشتی" له ناوچه‌كه دابنرێت. دابین كردنی ئاسایش و ئاشتی گه‌وره‌ترین خزمه‌تی شه‌هید سوله‌یمانی به گه‌لانی ناوچه‌كه بوو.
خزمه‌تێكی دیكه‌ی روونی شه‌هید سه‌له‌یمانی بریتی بوو له پاڵپشتی كردن له له گه‌لانی ناوچه‌كه و شۆڕشگێڕان و خه‌باتكارانی گروپه‌كانی به‌رگری له لوبنان و فه‌له‌ستین له به‌رامبه‌ر رژێمی داگیركاری زایۆنی. له‌م روانگه‌یه‌وه به حه‌ق نازناوی "شه‌هیدی قودس" و "فه‌رمانده‌ی به‌رگری" یان به شه‌هید سوله‌یمانی به‌خشیوه. له دیدی حكومه‌تی ئه‌مریكاوه، له‌به‌ر بوونی سه‌ردار سوله‌یمانی، بابه‌تی به‌ره‌وپێش بردنی پرۆژه‌ی مامه‌ڵه‌ی نه‌نگینی سه‌ده و فوو كردن به بابه‌تی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ رژێمی داگیركاری زایۆنی رووبه‌ڕووی رێگری شێلگیرانه بووبوویه‌وه؛ له‌م رووه‌وه حكومه‌تی ئه‌مریكا نه ته‌نها دیارترین كه‌سایه‌تی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵكو هزری تیۆری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركردنی وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن رژێمی زایۆنیه‌وه تیرۆر كرد. تیرۆركردنی سوله‌یمانی و شه‌هید كردنی به‌ڕێزیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مریكاوه ته‌نها كارێك نه‌بوو بۆ له‌ناوبردنی كه‌سایه‌تیه‌ك به‌ڵكو كرده‌وه‌یه‌ك بوو بۆ له‌ناوبردنی سیمبول و جیلوه‌ی بیری دژه ئه‌مریكایی- دژه زایۆنی. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌نجامدانی وه‌ها تاوانێك هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی بوو له نێوان ده‌یان هه‌ڵه‌ی دیكه‌ی ستراتیژی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه و جیهان دا چونكه به تیرۆركردنی سه‌ردار سوله‌یمانی، قوتابخانه و بیری ئه‌و نه ته‌نها زیندوویه‌تی و مانه‌وه‌ی خۆی له‌ده‌ست نادات به‌ڵكو ئێستا ره‌هه‌ندی جیهانی زیاتری له‌خۆ گرتووه. سه‌ردار سوله‌یمانی سیمبولی قوتابخانه و بیرێك بوو كه بڕوای وابوو ته‌نها كار بۆ رێگری كردن له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا و زایۆنیزم به‌سه‌ر چاره‌نوسی حكومه‌ت و گه‌لانی ناوچه‌كه‌وه بریتیه له یه‌كگرتوویی و رووبه‌رووبوونه‌وه و به‌رگری له هه‌مبه‌ر پڕۆژه و پیلانه‌كانیان دا. له‌م ڕووه‌وه شه‌هید سوله‌یمانی گرنگیه‌كی ستراتیژی به سه‌روه‌ری گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌دا. بۆیه ئه‌و به هه‌موو توانایه‌وه هه‌وڵی بۆ به‌هێزكردن و سه‌روه‌ری گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌دا.
ئێستا دوو ساڵ به‌سه‌ر تیرۆری نامه‌ردانه‌ی سه‌ردار سوله‌یمانی و فه‌رمانده‌كانی به‌ره‌ی به‌رگری و ئازادی تێده‌په‌ڕێت. به دڵنیاییه‌وه ئه‌م تاوانه بێ وه‌ڵام نه‌ماوه‌ته‌وه و بڕیارده‌ران و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوان نامرۆڤانه‌یه ده‌بێت له به‌رده‌م دادگای دادپه‌روه‌ری دا دادگایی بكرێن و وڵامگۆ بن. كاردانه‌وه فراوانه‌كانی خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌ری جیهان و هه‌روه‌ها كاردانه‌وه و هه‌ڵوێستی زۆرێك له كه‌سایه‌تیه ناسراوه سیاسی و یاساییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له ئیدانه‌كردنی كرده‌وه‌ی تاوانكارانه‌ی ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ تیرۆركردنی سه‌ردار سوله‌یمانی و هاوڕێكانی به روونی ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه ئه‌مریكا له‌پێش هه‌موو شتێك له به‌رده‌م دادگای ویژدانه بێداره‌كانی جیهان دا ئیدانه كراوه. كۆماری ئیسلامی ئێران به فه‌رمی سود له هه‌موو توانا سیاسی، یاسایی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی خۆی له ئاست به‌دواداچوونی یاسایی و دادگایی كردنی بڕیارده‌ران و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه وه‌رده‌گرێت و مافی گه‌لی گه‌وره‌ی ئێران بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شایسته له تاوانكارانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رگیز فه‌رامۆش ناكات.