بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود ڕەبێعی وتەبێژی عەسائیب ئەهلی حەق لە دووهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی حاجی قاسم بە ئاماژە بە ناسینی خەڵکی عێراق لە حاج قاسم سولەیمانی وتی: خەڵکی عێراق دوای بەزینی سەددام و هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق حاجی قاسمیان ناسی ئەویش لەبەر بەهانا هاتنی خەڵکی عێراقەوە بوو لەلایەن ئێران و بە فەرماندەیی ئەو شەهیدەوە.
وتەبێژی عەسائیب ئەهلی حەق وتیشی: عێراقییەکان ژێنراڵ سولەیمانی سیمبۆلێک دەزانن و ئەو مایەی شانازی هەموو گیانفیدایانی بەرخۆدان لەسەرتاسەر جیهان دەهێننە ئەژمار.
ناوبراو زیادی کرد: تۆڵە کردنەوەی خوێنی شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس بە شوێنێکی تایبەت سنووردار نابێتەوە. هەوڵ بۆ تۆڵە کردنەوی خوێنی شەهیدانی بەرخۆدان لە ڕۆژی دووهەمی شەهادەتەوە دەستی پێکرد. کەسێک سەرەنج بدات تێدەگات کە بەرخۆدان توانی ئەمریکا ناچار بە قسە کردن سەبارەت بە کشانەوە بکات.
ڕەبێعی وتیشی: تۆڵەی خوێنی شەهیدانی بەرخۆدان لە ڕێگای درێژەدان بە ڕێگای بەرخۆدان تا کاتی پاک کردنەوەی هەموو ناوچە ئیسلامییەکان لە تیرۆریزم، دەرکردنی ئەمریکا لە ناوچەکە و لەناوچوونی ئیسرائیل دێتە ژی.