بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، سەرچاوە مێدیاییەکان لە هێرشی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی ئەمریکی ڤیکتۆری لە فڕۆکەخانەی بەغدا هەواڵیان دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵدەری سپۆتنیکیش ڕایگەیاندووە کە سیستەمی مووشەکی ئەمریکا توانیویە دوو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە تێکبشکێنێت.
ئەو هەوالدەرییە ڕایگەیاند کە ئەو ڕووداوە هیچ خەسارێکی بەدواوە نەبووە. بەرپرسانی عێراقی یان ئەمریکی تا ئێستا هیچ قسەیەکیان لە ئەو بارەوە نەهێناوەتە ئاراوە.