ڕێبەری ئێران وتیان: ڕەوتی بەرخۆدان و دژە ستەمکاری لە ناوچەکە، ئەمرۆ لە دوو ساڵ پێش، تۆکمەتر، باشتر و هیوادارتر کار دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ بنەماڵە و ئەندامانی لێژنەی بەرز ڕاگرتنی یادی سەردا شەهید حاجی قاسم سولەیمانی، ڕاستبێژی و ئیخلاسی کورتەی نمانەی مەکتەبی سولەیمان وەسف کرد و بە ئاماژە بە نمانە بوونی حاجی قاسم لە نێو گەنجانی انوچەکە، وتیان: سولەیمانی ئازیز، نەتەوەیی ترین و ئۆمەتی ترین کەسایەتی ئێران و جیهانی ئیسلام بوو و هەیە.

ڕێبەری شۆڕش شەهادەتی سەردار سولەیمانیی ڕووداوێکی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی ئیسلامی هێنایە ئەژمار و زیادی کرد: بەرز ڕاگرتنی داهێنەرانەی یادی حاجی قاسم لە سەرتاسەری ئێران نیشاندەری پێشڕەو بوونی گەل لە ئەمەگناسی لە ئەو شەهیدە پایەبەرزەیە.

حاجی قاسم نمانەی هەوڵ و ماندوو نەبوونە

ئایەتوڵڵا خامنیەیی، حاجی قاسمی نمانەی هەوڵ و ماندوونەبوون وەسف کرد و وتی: سەرداری قارەمانی گەلی ئێران، لە هەموو کار و چالاکییە بێ کۆتاییەکانی ئاستێکی بەرزی دلێری و بوێری و لە هەمان کاتدا ژیریی هەبوو و وێڕای ناسینی وردی دوژمن و ئیمکاناتەکەی، بە بێ ترس و بە هێزەوە چووە مەیدان.

ناوبراو بە ئاماژە بە بوونی شەهید سولەیمانی بە نمانە و قارەمانی گەنجانی ئیسلام و ناوچەکە، وتیان: ئەمڕۆکە سولەیمانی لە ناوچەکە نمانەی هیوا، باوەڕ بەخۆبوون، خۆڕاگری و سەرکەوتنە و هەر وا کە بە ڕاستی وتوویانە، شەهید سولەیمانی بۆ دوژمنان مەترسیدارتر لە سەردار سولەیمانییە.