ڕێوڕەسمی وەڵامی ملیۆنی ئیدانە کردنی جەنایەتی تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن ئەمڕۆ شەممە لە سەروبەندی هاتنی دووهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس لە عێراق بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، رێوڕەسمی ملیۆنی ئیدانە کردنی جەنایەتی تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن ئەمڕۆ شەممە لە سەروبەندی هاتنی دووهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس لە عێراق بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئێستا خۆپیساندەران لە هەندێک شوێنەکانی بەغداوە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ملیۆن ئیدانە کردنی جەنایەتی تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن، دەستی پێکردووە.

ڕۆژی ڕابردوو حەشدی شەعبی بە دەرکردنی بانگهێشتنامەیەکی گشتی لە بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ئۆتۆمبیلی و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە مەیدانی تەحریر بە بۆنەی دووهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی فەرماندەکانی بەرخۆدان هەواڵی دا و داوای بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە ئەو خۆپیشاندانەی کرد.

مێدیا عێراقییەکان لە بەشداری تورکمانەکان و دانیشتووانی تەلەفەر و نەینەوا لە ڕێوڕەسمی ملیۆنی ئیدانە کردنی تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان هەواڵ دەدەن. دەوترێت کە فڕۆکەی ئەمریکی بۆ بینینی ڕێوڕەسمی ملیۆنی گەشت دەکات.