وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پێشکەوتنە زانستی و لێکۆڵینەوەییەکان لەوانە لە بواری هەوا-فەزای مافی گەلی ئێران وەسف کرد و وتی: هیچ بڕیارنامەیەک بەرنامەی لێکۆڵینەوەیی گەردوونیی لە ئێران قەدەغە نەکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا سەبارەت بە هاویشتنی تاقی کردنەوەیی مانگیلەبەری سیمۆرغ وتی: پێشکەوتنە زانستی و لێکۆڵینەوەییەکان لەوانە لە بواری هەوا-فەزا، مافی گەلی ئێرانە و ئەو شێوە قسە دەستێوەردانانە هیچ خەسارێک لە ورەی گەلی ئێران بۆ پێشکەوتن لە ئەو بوارە نادات.

سەعید خەتیب زادە زیادی کرد: هیچ بڕیارنامەیەک بەرنامەی لێکۆڵینەوەیی گەردوونی و تاقی کردنەوەیی لەوانە لە بواری مانگیلەبەری لە ئێران قەدەغە ناکات، کەواتە بە پێی بڕیارنامەی 2231 قسە کردن، هۆکار هێنانەوەیەکی بێ بنەما و بە دوور لە ڕاستییە.

ناوبراو وتیشی: ئێران بە پێی یاساو ڕێسا نێودەوڵەتیەکان ئێران مافی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای ئاشتیخوازانە لە ڕێگای گەشەی زانستی و لێکۆڵینەوەیی هەیە.