بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی رێوڕەسمێک لە بۆسنی بەڕێوە چوو.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەمڕۆ بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی سەردار قاسم سولەیمانی و هاوڕێیانی لە سارایوو ڕێوڕەسمێک بە بەشداری بنەماڵەی شەهیدان, بەرپرسانی رێکخراوە جۆراوجۆرەکان و ژمارەیەک لە رێکخراوە مەدەنییەکان لە ۷ شاری بۆسنی بەڕێوە چوو.
بەرزڕاگرتنی ناوی ۹ شەهیدی بەناوبانگی بۆسنی لە لایەن سەردار نەقدییەوە لەم رێوڕەسمەدا سەرنجی بەشداربووانی بۆ خۆی راکێشا.
لەم ڕێورەسمەدا مێدحەت ئەفەندی لە زانا بەناوبانگەکانی بۆسنی وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی بەرخۆدان, داکۆکی کردە سەر پێویستی پێڕەوی لە جیهانی ئیسلام و رێبەری مەزنی ئێران وەکوو تەنیا رێبەری دڵسۆزی جیهانی ئیسلام.
لە کۆتاییشدا کتێبی ژیاننامەی سەردار سولەیمانی لە نێو بەشداربوواندا بڵاو کرایەوە.